پاشەکەوتی موچە!

3 مانگ پێش ئێستا

دڵشاد ئەنوەر
زیادکردنی بڕگەی پاشەکەوتی موچە لە نێو پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، هێندە کەرەستەیەک بوو بۆ موزایەدەو ختوکەدانی هەستی شەقام، هێندە هەوڵێکی جدی نەبوو بۆ دانەوەی مافی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.
جارێ ئەم بڕگەیەی تایبەت بە پاشەکەوت خرابووە نێو پرۆژە یاسای بودجە، لەلایەن هێچکام لەهەرێم و بەغداوە بودجەی بۆ تەرخان نەکرابوو. 
لە نێو پرۆژە یاسای ساڵانی رابردوو چەندین برگەو مادە هەیە هەر جێبەجێ نەکراوە، بەبیانووی نەبوونی پارەوە. 
تەنانەت گەر بڕگەی دانەوەی پاشەکەوت لە نێو پرۆژەکەشدا بچەسپێنرایە، هەر وەکو ئیستا وا بوو، نەدەدرایەوەو دەگوترا؛ پارە نییە.
دانەوەی پاشەکەوتی موچە بە شەڕی ڕاگەیاندن و کێشمەکێشی میدیایی نابێت، ئەمە مافە، مافی خەڵکە و لای حکومەتە ، خەیر پێکردن نییە، بەڵام دانەوەی ئەم مافە ئیرادەی سیاسی دەوێت، نەک کێشمەکێشی میدیایی.
هەر لەیەکەم ڕۆژەوە، ئەم بابەتە کرایە کەرەستەی ڕاگەیاندن و کاتێک دیقەتم دا ئیرادەی سیاسی نییە، تێگەشتم کۆتاییەکەی بەمجۆرەیە کە دەیبینین.