فه‌رهاد زیره‌ك، ئه‌و ده‌نگه‌ی موزیك به دوایدا ده‌گه‌ڕێت
1 مانگ پێش ئێستا
مەریوان مەسعود
ئێستا كه ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ده‌نووسم، دروست 15 ساڵه ئه‌م زاته به ته‌واوی له هونه‌ری گۆرانی دووركه‌وتۆته‌وه‌و كه‌سیش له هۆكاره‌كه‌ی ناپرسێت؟!... ئه‌و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی من له جیهانی نوێی ته‌كنه‌لۆژیادا واته (تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یوتوب) به به‌راورد به گۆرانی بێژه‌كانی تری هه‌ولێر، زۆرترین هه‌وادارو گوێگری هه‌یه، ئه‌مه‌ش ره‌قه‌مه‌و قسه‌ی من نییه!.
فه‌رهاد زیره‌ك، ئه‌و ناوه‌ی هه‌میشه یاده‌وه‌ریی هه‌ولێرییه‌كانمان بیرده‌خاته‌وه و ده‌نگێكه كۆن بوونی بۆ نییه، چونكه ئه‌و سه‌دا و ئه‌دائه‌ی له ده‌نگی (زیره‌ك) هه‌یه، تا ئێستا ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆییم نه‌كردبێ له هیچ گۆرانیبێژێكی تر بوونی نییه!.
فه‌رهاده‌كه‌ی هه‌ولێر، له‌وه‌ته‌ی گۆرانی ده‌چڕێت به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان تا كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان، هه‌رگیز ستۆدیۆی نه‌بینیوه !، به‌ڵكو هه‌موو گۆرانییه‌كانی له دانیشتن و ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كان وتووه... باوه‌ڕی به ڤیدیۆكلیپ و تۆماركردنی گۆرانی و ڤیدیۆ و ته‌نانه‌ت فۆتۆش نه‌بووه، ئه‌و پێی وابووه هه‌میشه (ده‌نگ) هونه‌رمه‌ند ده‌ناسێنێت و خۆشی به‌گوێگر ده‌به‌خشێت، بۆیه به دانپیانی موزیكژه‌نه‌كان هه‌میشه موزیك به دوای ده‌نگی فه‌رهاد زیره‌كه‌وه‌یه، نه‌ك زیره‌ك به دوای موزیكه‌وه بێت... چونكه ده‌نگ و سه‌دا و ئه‌دای بێ موزكیش هه‌ر چێژبه‌خشه، بۆیه لێم ببورن ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌بێت (موزیك) فریای خۆی بكه‌وێت له ئاست ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نازداره!
گوزه‌ران و نه‌هامه‌تیی ژیان، هه‌میشه هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌خاته دواوه، بۆیه فه‌رهاد زیره‌كیش به‌ده‌رنه‌بووه له‌م گورزه كاریگه‌ره و هه‌میشه به ئێستاشه‌وه ژیانێكی ئاسایی و ده‌توانم بڵێم خراپ دەژێت!، له كاتێكدا هونه‌رێكی به‌رزی وه‌كو ئه‌و ده‌بێت وا له خاوه‌نه‌كه‌ی بكات هه‌ر هیچ نه‌بێت ژیانێكی باش بژیت، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی!.
چونكه فه‌رهاد، نه كه‌می كردووه‌و نه درەنگیش هاتووه، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌مجه‌دی تۆمارگه‌ی ناز له هه‌ولێر ده‌ڵێت: فه‌رهاد له مناڵییه‌وه له‌گه‌ڵ من گه‌وره بووه، فه‌رهاد مۆركی هه‌ولێره‌و خۆشه‌ویستیی هه‌ولێرییانه‌و ئێستاش فرۆشی (كاسێت و سی دی)یه‌كانی فه‌رهاد له یه‌كه‌مه‌كانه له هه‌ولێر...
من به‌ش به‌حاڵی خۆم بیست ساڵ پێش ئێستا ویستم ببم به یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووس كه دیدارێكی هونه‌ریی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام مه‌خابن رازی نه‌بوو ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌وادارانی بێنمه دی، بۆیه كه‌مترین زانیاریش له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌داو ده‌نگ و گۆرانییه‌كانيیه‌تی كه من پێموایه بۆ هه‌میشه به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخی من و هه‌وادارانی ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌یه، هیچ گۆرانییه‌كی ته‌سجیلكراوی نییه له ستۆدیۆكان و له‌مباره‌یه‌شه‌وه گله‌ییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له جێگای خۆیه‌تی كه ده‌ڵێت:
«فه‌رهاد زیره‌ك هونه‌رمه‌ندێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆی له هونه‌ره‌كه‌ی شارده‌وه و عومری به‌با كرد، و ئه‌و له سبه‌ینێ تا ئێواره هه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌ران گۆرانی ده‌گوت به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گۆرانیش له ستۆدیۆ ته‌سجیل بكات».