مۆراڵی کورد و بێ دەوڵەتی

03/09/2023

عەبدوڵا رێشاوی
زۆر لێکۆڵینەوە کراوە دەربارەی وەڵامی ئەم پرسیارەی بۆ کورد خودان دەوڵەتی خۆی نییە؟ 
دەیان هۆکاری جیۆپۆلیتیکی و نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی لەم پرسەدا دیاری کراون و بێگومان هەر کامیشیان بە ئەندازەیەک  هەڵگری ڕاستیە.
بەڵام لە نێوان ئەمانەدا دەشێ سایکۆلۆژیای «ئەخلاقیانە»ی مرۆڤی کورد و لەوێوە مێنتاڵێتی شۆڕش و سیاسەتی کورد هۆکارێکی ئەم بابەتە بێت.
دەبینی کورد وەک نەتەوەکانی دەوروبەری توند و خوێنڕێژ و بێ ڕەحم نیە هەمیشە لە حاڵەتی بەرگریدایە و پاوانخوازی و دەستدرێژی و داگیرکاری و تەنانەت تيرۆر بەشێک نیە لە مێنتاڵێتیە سیاسی و شۆڕشگێڕیەکەی .
هۆنراوەکەی مامۆستا برایم احمد باش تەجەللای ئەم رەهەندەی کردوە کە دەڵێ (داوای وڵاتی کەس ناکەم.. پەنجە بۆ مافی کەس نابەم)
ئەم سروشتە ئەخلاقیە خۆ پارێزە کە وادیارە بە قوڕ و خوێن و ئاوی کوردەوە شێلراوە و زەحمەتە دەرباز بون لێی هێشتاش هەر بەردەوامە و لەلایەکەوە چەند جوانە لەلاکەی ترەوە بۆتە ماڵوێرانی بۆ کورد و هەمیشە کە ئێمە لە ماڵی خۆماندا دانیشتوین ئەوانی کە هاتونەتە سەرمان..ئاخر میللەتی بە ئەدەب و  بێ چناڵ و بە ئەخلاق هەمیشە لەلایەن ئەوانی ترەوە دەبێتە جێ تەماحی داگیر کاری.