دینی بەنی ئوممەیە
06/09/2023
زانا عارف
دینی بەنی ئوممەیە شۆڕشی هەڵگەڕاوەیە بەسەر ئیسلام... شۆڕشی جەماعەتی موئەلەفەی قلوب واتە شۆڕشی بندیوارە بەسەر گیانفیدا یەكەمینە دێرینەكان(سابقون الاولون)...واتە هەرچی بنەما و فەرمانی ئیسلامە لەم دینە تازەدا هەڵگەڕاوەتەوە...كوشتن و زوڵم و دزی و زینا و بگرە نێربازی ڕێگەدراوە بە خشكەیی بۆ سوڵتان و واعیزەكانی...
گەر باوەڕناكەی با نمونەت پێبدەم:
كوشتنی مرۆڤێكی بێتاوان لە ئیسلاما یەكسانە بە كوشتنی كۆی مرۆڤایەتی..
ئەی لە دینی ئەمەوی؟
كوشتنی مرۆڤی بێتاوان بۆ نمونە عەماری كوڕی یاسر و هەزاران هاوەڵی هاوڕێی حەزرەتی عەلی یەكسانە بە ئیجتیهادێك خێرێكی بۆ قاتیلەكە نوسیوە...
لە قورئاندا كافر یەكسانە بە زاڵم، والكافرون هم الظالمون، موسڵمانیش سەربەرزە بەرانبەر كافر- زاڵم و سەرشۆڕ نییە بەرانبەریان، لە شوێنی خۆیدا نەرمونیانە بەرانبەر موسڵمان، ڕەقە بەرانبەر كافر، تەنانەت چەربە ڕیقابی كافریش دەكات لە مەیدانی جەنگ و مۆڵەتی یەكەم جەنگی موسڵمانیش بە هۆی زوڵمەوە بوو
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَيٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ
بەڵام لە دینی ئەمەوی موسڵمان سەرشۆڕە بەرانبەر سوڵتان ئەگەر زوڵمیشی لێبكات و دزیشی لێبكات و بە داریش بكێشێ بە تەپڵە سەریدا قالَ: يَكونُ بَعْدِي أَئِمَّةٌ لا يَهْتَدُونَ بهُدَايَ، وَلَا يَسْتَنُّونَ بسُنَّتِي، وَسَيَقُومُ فيهم رِجَالٌ قُلُوبُهُمْ قُلُوبُ الشَّيَاطِينِ في جُثْمَانِ إنْسٍ، قالَ: قُلتُ: كيفَ أَصْنَعُ يا رَسولَ اللهِ، إنْ أَدْرَكْتُ ذلكَ؟ قالَ: تَسْمَعُ وَتُطِيعُ لِلأَمِيرِ، وإنْ ضُرِبَ ظَهْرُكَ، وَأُخِذَ مَالُكَ، فَاسْمَعْ وَأَطِعْ.
واتە لەم دینە تازەیەدا زوڵم و دزی و داپڵۆسینی موسڵمان كارێ ڕێگەدراوە و هەركێ بە قسەی ئەمیری نەكرد لە ئومەتی محمد دەرچووە و لە جنسی شەیتانە!!!
ئەی چی لە موعایە بكەین كە شمشێری لە عەلی هەڵگرت و عەماریشی كوشت؟؟؟
ئەو قەیناكە!!! مادام سەحابەیە حەسانەی هەموو هەڵەیەكی هەیە تا مردن و قەتڵوعامیش بكات خێرێكی بۆ نوسراوە چونكە مەرتەبەی ئیجتیهادی پێدراوە...
ئەی باشە كەی بۆمان هەیە ناڕەزایی بەڕانبەر زوڵمی زاڵم دەربڕین؟؟؟
گەر سوڵتان هاتە پەخشی ڕاستەوخۆ و نێربازی كرد لەسەر شاشەی تلفاز؟؟؟
نا ابن عوسەیمین دەڵێ لەو حاڵەتەش تەنیا ئامۆژگاری دەكەیت!!!
واتە نێربازیش بۆ سوڵتان ڕێگەدراوە...
ئەی خۆپیشاندانێكی سلمی و ئاشتیانە؟؟؟
ئەویش بیدعەیە و هەموو بیدعەیەك لە ئاگردایە...
ئەی لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان و هەڵبژاردن ئەها وەك ئەو بەیعەتەی نێوان عوسمان و عەلی كە عوسمان هەڵبژێردرا؟؟؟
نا ئەوەش نابێ، دەنگدان و هەڵبژاردن و پەڕلەمانیش بیدعە و كوفرە و هەرچی بیدعەیە لە ئاگردایە...
كەوایە چیرۆكی موساو وفیرعەون یان پێغەمبەری خۆمان هەر حەقایەتی بەرگوێئاگردانە... فیرعەونیش بێتە حوكم هەر وەلی ئەمرە و تاجی سەرمانە...