مێژوو شێوێنی وه‌ك به‌شێك له قاره‌مان ئهفرێنی
18/09/2023لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی ده‌نووسرێنه‌وه، قسه كردنی زۆریان له باره‌ی خیانه‌ت و ناشرینی و لادانی ئه‌وانی تره‌وه تێدایه‌و كه‌سی بنووس به جۆرێكی ده‌نووسێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت هه‌موو ناشرینیه‌كان هی ئه‌وانی دیكه‌یه‌و من وانه‌بووم، یان وانیم لێره‌دا به‌شی هه‌ره زۆری بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌چنه خانه‌ی خۆ بێبه‌ری كردنه‌وه له ناشرینی و وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌وان قاره‌مانی ڕاستی بوونه‌و ئه‌وانی دیكهخهڵكانی لاده‌رو هه‌ندێك جار خه‌راپ و ته‌نانه‌ت بودهڵهش بوونه، مرۆڤ كه هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌راوردیان ده‌كات زۆر جار ڕاستیه‌كه‌ی لێ وون ده‌بێت بۆ نمونه بیره‌وه‌ری دوو نه‌یاری یه‌كتر به‌رانبه‌ر یه‌ك دانه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و دووه ته‌نها ئامانجیان له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری سڕینه‌وه‌و نه‌بان كردنی یه‌كتره.
هه‌ڵبه‌ت من مه‌به‌ستم بیره‌وه‌ری سه‌ركرده‌كانه، ئه‌وانه‌ی قه‌ده‌رو چاره‌نووس بێویستی ئێمه‌و خۆیشیان كردونی به سه‌ركرده‌و سه‌رداری ئه‌م میلله‌ته، ئه‌م بیره‌وه‌ریانه زۆربه‌یان ناچنه خانه‌ی دیرۆكهوهو ده‌بێت له‌لایه‌ك توێژه‌ران و مێژوو نوسانیان لێ‌ئاگادار بكرێنه‌وه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕدار پشتیان پێنه‌به‌سترێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌هێڵرێت وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی مێژوو نه‌وه‌كانی ئاینده بكه‌ونه ژێریهوهو بڕوایان پێبكه‌ن، ئه‌م بیره‌وه‌ریانه له باشترین حاڵه‌تا جگه له خۆ جوانكردن و ئه‌وی تر ناشرینكردن هیچی تر نین، بۆیه له نێو هه‌ر یه‌ك له‌و كتێبانه‌دا ده‌یان بگره سه‌دان ناڕاستی و ناجۆری و هه‌ڵبه‌ستراو ده‌دۆزینه‌وه .
ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه‌و ده‌مه‌وێت قسه‌ی له سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ناكرێت میدیای خۆخاوه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنانه‌ی كه حكومه‌ت بێلایه‌نانه بۆ دانانی وانه‌ی مێژوو دایدهنهن، بێ پێدا چوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاستی و ناڕاستی ده‌رخواردی فێرخوازو گوێگری بده‌ن، بۆ نمونه شه‌ڕی كۆڕێ چه‌ندین چیرۆكی جیاجیای له باره‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی تازه‌یه‌و هێشتا به‌شێك له به‌شداره‌كانی ماون و له ژیاندان، هه‌روه‌ها كوشت و بڕو كاره‌ساتی هه‌كاری ئه‌ویش به چه‌ندین شێوه ده‌گێڕدرێته‌وه، ئه‌مه بۆ خیانه‌ت و ناشرینیه‌كانی هێنان و دوژمن و سه‌ركوتی یه‌كتریش ههروهسایه، ئه‌و په‌ڵه‌و كه‌لێن و درز‌و ده‌رانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی گێڕه‌ره‌وه‌كان خراونه‌ته نێو دیرۆكی ئه‌و قۆناغه‌وه پێویستیان به توێژه‌رو ڤهكۆڵهری ورده بۆ ئه‌وه‌ی جوانیه‌كه له زبڵه‌كه جیا بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت من خۆم پێموایه ده‌یان و بگره سه‌دان و هه‌زاران ڕووی جوانی ئه‌و دیرۆكه ته‌نها به هۆی ڕق له‌وی تر نه‌بان و نادیده كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌توانین ئه‌وه ناو بنه‌ین مێژوو، یان بیره‌وه‌ری ڕاسته‌قینه، چونكه كێشه‌ی هه‌یه‌و به نیاز‌و مه‌به‌ستی دیكه نوسراوه .
نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین له نێو ئه‌و گێڕانه‌وانه‌دا خه‌ڵكانێكی راستگۆ‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خواز زۆر ڕوداو بابه‌تی گرنگیان وروژاندووه كه ده‌كرێت ئه‌وانه ڕێكبخرێنهوهو بكرێنه كه‌ره‌سه‌ی مێژوی ئه‌و قۆناغه، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای 1961 به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی دوای بزوتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مرو كۆماری مهاباد دابنه‌ین، ئه‌وه ده‌بێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان، هۆكاره‌كانی تێكچوونی دواتری په‌یوه‌ندیه‌كان، ئایه ئه‌وه ده‌كرێت ناوی لێبنرێت شۆڕش یان نا، ململانێ نێو خۆییهكانی ئه‌و بزوتنه‌وه چهكدارهیهو ترازانهكان هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت بێلایه‌نانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر بكرێت و ناكرێت گێڕانه‌وه‌كان وه‌ك خۆیان به ڕاستی و دهكۆمێنت و به‌ڵگه وه‌ربگیرێن و چاویان لێبكرێت.
مێژوو بریتی نیه له‌وه‌ی مرۆڤ ڕق و داخ و ده‌رده دڵی خۆی ده‌رهه‌ق به ئه‌وی تر ئاوێته‌ی گێڕانه‌وه‌كان بكات و ئه‌وه بنووسێت كه دڵی ئه‌و ده‌یخوازێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ههقیقهتهكه چۆنه، مێژو بیره‌وه‌ری گێڕانه‌وه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێمه به‌و جۆره‌یه كه دڵی ده‌یه‌وێت، یان ڕاستر به‌و نیازه‌یه كه له‌وی تری پێبدات، بۆیه ناكرێت ئه‌مه وه‌ك مێژوو سه‌یر بكرێت ، وه‌ك چۆن توێژه‌ران و لێكۆڵه‌رانیش له‌و بواره‌دا ده‌بێت كه‌سانێك بن به هیچ جۆرێك له بنكاریگهری ئایدۆلۆژی یان بنه‌ماڵه‌ییدا نه‌بن و ڕۆڵیان نه‌بێت له مێژوو شێوێنیدا به خاتری كه‌سان یان گروپێك یاخود حزبێك، ئه‌مه بۆیه ده‌ڵێم چونكه به‌شێك له‌وانه‌ش كه وه‌ك توێژه‌رو بۆ ماسته‌رو دكتۆرا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئاوڕدانه‌وه له قۆناغی 1961 تا 1991 و له‌وێشه‌وه تا سه‌رو به‌ندی ڕیفراندۆم و ڕوداوه‌كانی 16ی 10ی 2017بێ كنه‌و خۆ ماندوو كردن قسه‌ی گێڕهرهوهكانیان بێشیكارو شه‌ن و كه‌و كردووه به هه‌قیقه‌ت و دایانناوه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له تێنووسه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كه‌م و كوڕی و كێماسی زۆر هه‌یه، بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره كه هاوزه‌مان له گه‌ڵ شه‌ڕی نه‌یاران و داگیركه‌راندا شه‌ڕی نَێوخۆو خۆ كوژی و كورد كوژییش هه‌بووه .
له‌و مێژووه‌دا كه‌س پاڵه‌وان نیه، هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانیش پێویستیان به جارێكی دیكه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌یه پاڵه‌وان بریتی نیه له‌وه‌ی گێڕهرهوهیهك بیكات به پاڵه‌وان یان خۆی خۆی به پاڵه‌وان نیشان بدات، پاڵه‌وان گه‌واهیه‌كی گشتیانه‌ی ئه‌وانی تره بۆ ئه‌و بۆ نمونه پێشمه‌رگه‌یه‌كی وه‌ك و مامه‌ڕیشه گه‌واهی گشتی ئه‌و شوناسه‌ی پێداوه نه‌خۆی نهگێڕهرهوهیهكی نزیكی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له نزیكه‌كانی ڕه‌خنه له ههندێكارو هه‌نگاوی ده‌گرن، به‌ڵام ڕای گشتی ئه‌و وه‌ك پاڵه‌وان وێنا ده‌كات و نه‌یاره‌كانیشی وای ده‌بینن، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پاڵه‌وان كێیه زۆر پێویسته جارێكی تر داغستانی منی ڕه‌سوڵی حه‌مزا تۆف بخوێنینه‌وه .